بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کتێبی ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، بەرهەمی کامیل ئەحمەدی، مرۆڤناس و توێژەری کوردی دانیشتووی بەریتانیایە کە ساڵی 2009 چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە لەسەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی مەیدانی ئەم نووسەرە کوردە و هاوکارانی لە کوردستانی باکوور نووسراوە. لە ڕاستیدا ئەم کتێبە وەک دەستپێک و سەرەتای توێژینەوەکانی کامیل ئەحمەدی و یەک لە توێژینەوە سەرەتاییەکانی ناوبراوە. کامیل ئەحمەدی پاش چاپکردنی ئەم بەرهەمە و چەند توێژینەوەی مەیدانیی دیکە لە باکووری کوردستان لە لایەن بنکە کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو ناوچەوە چەند خەڵاتی پێ بەخشراوە. [١]

ناوەرۆک

[دەستکاری]

توێژینەوەیەکی مرۆڤناسانە و ئەتنیکناسانەیە، بابەتی توێژینەوەکە ڕێنمای گەشت بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیایە و بە تێڕوانینێکی ئەتنیکناسانەوە ماوەی سێ ساڵ لەسەر 15 پارێزگا و گوندە کوردنشینەکانی باکووری کوردستانی توێژینەوەی کردووە و لە ئەنجامدا ساڵی 2009 ئەم بەرهەمە لە ئەستەمبوڵ بە سێ زمانی ئینگلیزی، کوردی (کورمانجی) و تورکی چاپ کراوە. [٢] ئەم کتێبە بە ڕواڵەت و ناوەکەیدا وەک ڕێنمای گەشتکردن بۆ ناوچە ئاماژەپێکراوەکانە، بەڵام پاش خوێندنەوەی قووڵتر بەردەنگ دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە بەرهەمەکە شتێکی گەورەترە و لە ڕاستیدا هەوڵ دەدات کە هزر و بیری خوێنەر لەو باوەڕانە دوور بخاتەوە کە پێیان وایە ئەو ناوچەیە دواکەوتووە و ئەو خەڵکە تەنیا بە ناکۆکی و شەڕی چەکدارانەوە دەناسن؛ و بە پێچەوانەوە کتێب دەیەوێ باسی کەلتووری مەزن و مێژووی دوور و درێژ و بەنرخی ئەو ناوچەیە بکات.

ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا وەک کتێبێکی گەشتیاری، هەڵگری زانیاری مرۆڤناسانەیە و کۆمەڵێک زانیاری نوێ و تایبەت لەسەر جێژن و بۆنەکان، دابونەریت، نەورزۆ، ئەفسانەکان، ئایینەکان، زمان، پۆشەن و جلوبەرگ، خواردن، مۆسیقا، ئارکیتەکت و ئاسەوارە مێژووییەکان دەخاتە ڕوو و هەوڵ دەدات ناوچە نەناسراوەکانی باکووری کوردستان، کە لەمێژە شەڕی تێدایە و پەکەکە و حکومەتی تورکیا بەردەوام لەو ناوچەیە شەڕیان کردووە و هەر بەم بۆنەشەوە هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە لە هەشتا و نەوەدەکاندا بەشێوەی زۆرەملی گواستراونەتەوە بۆ شارە گەورەکانی دیکە، لە ڕوانگەیەکی دیکەوە بخاتە بەر دەستی خوێنەران. [٣][٤]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

پاش چاپ و بڵاوبوونەوەی ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و ئاراستەکردنی گێڕانەوەیەکی جیاواز لە بیر و باوەڕە گشتییەکان لەسەر ئەو ناوچە و شارانەی تورکیا کە زۆرینەی دانیشتووانی کوردن، میدیا و گۆڤار و ڕۆژنامە خۆماڵییەکانی ئەو ناوچەیە سەرنجێکی زۆریان خستە سەر ئەو توێژینەوەیە. هەروەها پاش چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەو کتێبە ئەحمەدی خەڵاتی باشترین توێژینەوەی ساڵی 2009ی لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی مێزۆپۆتامیای شارەوانی گابەوە بۆ ئەو بەرهەمە وەرگرت. [٥][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. «Another Look at East and Southeast Turkey». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «معرفی کتاب «نگاهی دیگر به شرق و جنوب شرق ترکیه»».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ahmadi، kameel (٢٠٠٩). Another look at east and southeast Turkey. Diyarbakır: GABB Publication.
  5. «Another Look at North Kurdistan - A traveller's Handbook».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. «معرفی کتاب «نگاهی دیگر به شرق و جنوب شرق ترکیه»».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)